دەستبەسەرکردنی ڕێباز محەممەدی موقەدەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکردنی ڕێباز محەممەدی موقەدەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

دەستبەسەرکردنی ڕێباز محەممەدی موقەدەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

15:13 – 17 January 2024

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣

لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار هاووڵاتییەک بە ناوی ڕێباز محەممەدی موقەدەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەرکراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٥ی جەنیوەری ٢٠٢٤) هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی ڕێباز محەممەدی موقەدەم لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕێباز، ئەم لاوە تەمەن ٢٢ ساڵە لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵیان دەستبەسەر و موبایلی خۆی و باوکی دایکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕێباز محەممەدی موقەدەم لە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی بێهزاد محەممەدی و سەلاح عوسمانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net