دەستبەسەرکردنی سەلام ئازەری، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکردنی سەلام ئازەری، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی سەلام ئازەری، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

12:49 – 23 November 2023

هەنگاو: پێنجشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سەلام (شاهین) ئازاری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی سەلام ئازەری، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لە شوێنی کارەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و پاشانیش ئەو هێزانە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوون بنەماڵەی ئازەری لەسەر چارەنووس و بارودۆخی سەلام هیچ ئاکامێکی نەبووە، هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net