سنە؛ دەستبەسەرکرانی ژیلا هۆژەبری بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی

Print Friendly, PDF & Email

سنە؛ دەستبەسەرکرانی ژیلا هۆژەبری بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی

سنە؛ دەستبەسەرکرانی ژیلا هۆژەبری بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی

21:54 – 7 February 2024

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ژیلا هۆژەبری هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژیلا هۆژەبری هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی ٣ ساڵ و ٨ مانگ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە ناسراو بە (ناوەندی پەروەردە و چاکسازی) گواستراوە.

ژیلا هۆژەبری مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گواستراوە. ناوبراو دوای ماوەیەک بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە و بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازادکرا.

ناوبراو زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر "کشاوەرزی" و بەتۆمەتی "هاوکاری و ئەندامیەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) "، سزای ٥ ساڵ بەندکران، بەتۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای ١ ساڵ بەندکران و بەتۆمەتی "نافەرمانی لە هێزەکانی حکومەت" سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتا ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

سزای ٥ ساڵ بەندکرانی ژیلا هۆژەبری دواتر و دوای ملکەچبوونی بە بڕیاری دادوەر، بۆ ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net