پیرانشار؛ جێبەجێکرانی سزای ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

پیرانشار؛ جێبەجێکرانی سزای ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

پیرانشار؛ جێبەجێکرانی سزای ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

23:53 – 2 March 2024

هەنگاو؛ شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

سزای ٢١ مانگ بەندکران بە چاودێری پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە بۆ مەهوەش تەوەسولی، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار جێبەجێکرا. ناوبراو بۆ ماوەیەک لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢٩ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سزای بەندکران لە ماڵەوە بۆ مەهوەش تەوەسولی لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە خستنەکاری پێبەندی ئەلیکترۆنی جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهوەش تەوەسولی سزای بەندکرانەکەی لە مەودایەکی دیاریکراو لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار تێپەڕ دەکات.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: "بە مەهوەش تەوەسولی ڕاگەیەندراوە کە تەنانەت یەک ڕۆژ لە دەورەی بەندکرانەکەی لە ماڵەوە کەم ناکرێتەوە."

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، مەهوەش تەوەسولی، بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای ٢١ مانگ بەندکرانی لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی پێبەندی ئەلیکترۆنی، لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بەسەردا سەپێندرا.

هاوکات ئەو دادگا سزای سێ بەندکرانی بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" بەسەر جووتیار ئەشرەفزادە، هاوسەری مەهوەش تەوەسۆلیدا سەپاند.

مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەرکران و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net