ڕاپۆرتێک لەسەر کوژران و برینداربوونی ٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان

Print Friendly, PDF & Email

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژران و برینداربوونی ٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژران و برینداربوونی ٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان

11:01 – 14 March 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە ١٤٠٢

لانی کەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکار بە ناوەکانی خەبات فەرەجی، محەممەد تۆفیقی، تەیموور تەهماسبی، بەهمەن ڕاە پیکەر، سەیوان باتر، ئارام مەنوچێهری، شاهرۆخ وەلیانە و فارووق سەیدی لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە کە تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود، مەریوان و بانە یان کوژراون یان بریندار کراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە ٢٧٢٣ (١٤ی مارسی ٢٠٢٣) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە دوو کۆڵبەر بریندار کراون، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە فارووق سەیدی خەڵکی جوانڕۆ و شاهرۆخ وەلیانە خەڵکی گوندی هەشەمێزی سەوڵاوا ڕاگەیەندراوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممە (١٣ی مارس) محەممەد تۆفیقی تەمەن ٢٠ ساڵ و کاسبکار خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە ناوچەی بانە بێ ئەوەی هیچ کەل و پەلێکی قاچاخی پێ بێت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ برینداربوونی وەرگەڕاوە و دواتر بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە گواستراوەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممە (١٢ی مارس) خەبات فەرەجی خەڵکی گوندی هەشەمێز سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری نەوسوود دەستبەسەر و بە هۆی ئەشکەنجەوە لاق و دەست و دەمووچاو و پشتی بریندار بووە.

لە هەمان ڕۆژدا تەیموور تەهماسبی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری نەوسوود دەستی بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان گوازراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بەهمەن ڕاە پەیکەر تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی بەردەڕەش سەر بە شاری مەریوان لە کاتی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە کاروانێکی کۆڵبەران هەردوو لاقی بریندار بووە.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممە (٩ی مارس) لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە مەریوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکە چەندین کۆڵبەری لە نێودا بووە، ئۆتۆمبیلەکە وەڕگەڕاوە و کاسبکارێک بە ناوی ئارام مەنوچێهری گیانی لەدەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی سیروان باتر خەڵکی گوندی گاگڵ سەر بە شاری مەریوان و کۆڵبەرێکی دیکە کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیروان باتر ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە گیانی لەدەست دا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net