سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

10:59 – 21 December 2023

هەنگاو: پێنجشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

لە درێژەی سەپاندنی سزاکانی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر مامۆستایانی ئایینیی کورددا، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن لقی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ئورمیە، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، بەرنوێژی مزگەوتی "چوار یار نەبی" لە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بە تۆمەتی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، ئەو سزایە بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە پیرانشار دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی ١ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا، چوار مامۆستای ئایینیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی شەریف مەحموودپوور، سولەیمان ئەحمەدی، سەید جەمالەدین واژی و یوونس نەوخاە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، بە کۆی گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. ئەم مامۆستایانە بەهۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن و ژیان و ئازادی و بە تۆمەتی "هەوڵدانی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و "هەوڵی تێکدانی ڕای گشتی" دادگایی کراون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net