دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

10:38 – 8 January 2024

هەنگاو: دووشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی جبرەئیل ئەحمەدپوور، ئاسۆ محەممەدی، ئیدریس پەرویزی و مەنسوور نیکزاد، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٧ی جەنیوەریی ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، ئیدریس پەرویزی، مەنسوور نیکزاد و جبرەئیل ئەحمەدپوور و دەستبەسەریانیان کردووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییانە لە ماڵەکانی خۆیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و هەروەها بەوپەڕی دڕندەیی و بە دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر بۆ بنەماڵەکانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو چوار هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا هەنووکە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان، لە بەردەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net