91
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ لە شاری بانە، ڕاستەوخۆ لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕژێمی ئێرانەوە کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار بوون.
تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی فەخرەدین یوسفی پشتڕاست کراوەتەوە.
شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەبارانکردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.
خ.ع