کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی، خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆی شاری سەقز، سەبارەت بە درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “سامان پاشایی”، مامۆستای زانکۆ و پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو كرده‌وه و خوازیاری ئازادی بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به دۆخی به‌ندكرانی “سامان پاشایی” له به‌ندی تاكه‌كه‌سی و نیگه‌رانیه‌كان له ئاست ته‌ندرووستی ناوبراو كراوه و واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه، كرده‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وه‌كوو بێڕێزی به ته‌واوی كۆمه‌ڵگای زانیاری و پزیشكی كوردستان ده‌زانن. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، داوا كراوه مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی “سامان” له‌به‌رچاو بگیرێت و كۆتایی به به‌ندكرانی نایاسایی ئه‌و مامۆستای زانكۆه كه ته‌نیا له‌به‌ر چالاكی هه‌ندێك له خزمه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، بێنن. له كۆتاییش دا هه‌ر چه‌شنه سناریۆسازییهك بۆ ئه‌و چالاكه سنفیه به توندی شه‌رمه‌زار كراوه و داوا كراوه ڕێز له پێشینه‌ی پڕ به‌های پیشه‌یی ئه‌و مامۆستایه بگیرێت.