ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئیبرایم گوڵعەنەر، هاوڵاتی خەڵکی جوانڕۆ سەربە کرماشان و برای گیانبەختکردوو سمایل گوڵعەنەر، لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە جوانڕۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، لە کاتێکدا کە برایم گوڵعەنبەر لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ڕێگەی گەڕانەوە لە تارانەوە بۆ جوانڕۆ بوون، لە ناوچەی نێستوون لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە هاوسەری ناوبراو دەسبەسەر نەکراوە و تەنیا ئەم هاوڵاتییە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش