بەندیخانەی ئورمیە؛ مەسعوود حاجیزادە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی مافی مەرەخەسی پێدرا

Print Friendly, PDF & Email

بەندیخانەی ئورمیە؛ مەسعوود حاجیزادە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی مافی مەرەخەسی پێدرا

بەندیخانەی ئورمیە؛ مەسعوود حاجیزادە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی مافی مەرەخەسی پێدرا

23:00 – 3 March 2024

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

مەسعوود (نایب) حاجیزادە بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ئورمیە دوای چوار ساڵ و چوار مانگ دەستبەسەربوون لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی مافی مەرەخەسی پێدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٣ مارسی ٢٠٢٤)، نایب حاجیزادە بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی ئورمیە دوای ١٦٠٧ ڕۆژ دەستبەسەربوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی مافی مەرەخەسی پێدرا.

شایەنی باسە کە نایب حاجیزادە هاوینی ئەمساڵ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دژایەتیکردنی بەرپرسانی بەندیخانە لەگەڵ ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە مانی لە خواردن گرتبوو.

نایب حاجیزادە لە ساڵی ٢٧٢١، دوای ئەوەیکە نەشتەرگەری بۆ کرابوو و لە حاڵێکدا کە تەندروستییەکەی بە دەست نەهێنابووەوە و ماوەی پێویست بۆ چاک بوونەوەی تێپەڕ نەکردبوو جارێکی دیکە لە نەخۆشخانە بۆ بەندیخانە گواسترابووەوە.

مەسعوود حاجیزادە لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی ئەندامبوون لە حیزبی کۆمەڵە" سزای ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئاکامدا یەک لە چواری ئەو ماوەیەی بۆ داشکێندرا و سزاکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

نایب حاجیزادە، لە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net