جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز

Print Friendly, PDF & Email

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز

11:38 – 6 December 2023

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی کەماڵ ئیلهامی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی کەماڵ ئیلهامی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر، دوای لێدان و کوتان و دەستدرێژی کردنە سەر سەربازێکی خەڵکی مەهاباد لە دەورووبەری شاری سەقزدا، دەستبەسەرکرا و دواتر بەتۆمەتی"دەستدرێژی سێکسی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
میدیاکانی ناوخۆی ئێران پێشتر بە بلاوکردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو بەندکراوە لە سێدارەدراوە، لە نیشاندانی هەرچەشنە وردەکارییەک سەبارەت بە ناسنامەی ناوبراو خۆیان بورادبوو.
هەواڵی لەسێدارەدرانی کەماڵ ئیلهامی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەریی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net