دیاکۆ ئاکووش ئاڵبڵاغی، برینداربوویەکی ناڕەزایەتییەکان بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە کوردستانی بەجێ هێشت

Print Friendly, PDF & Email

دیاکۆ ئاکووش ئاڵبڵاغی، برینداربوویەکی ناڕەزایەتییەکان بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە  کوردستانی بەجێ هێشت

دیاکۆ ئاکووش ئاڵبڵاغی، برینداربوویەکی ناڕەزایەتییەکان بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە کوردستانی بەجێ هێشت

11:36 – 11 December 2023

هەنگاو: دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دیاکۆ ئاکووش ئاڵبڵاغی،، هاووڵاتییەکی برینداربووی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە چاوێکی خۆی لەدەست داوە، دوای ساڵێک لە گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت و ڕوو لە تاراوگە بکات. ئەو لاوە کوردە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباددا ٨٠٪ بیناییی چاوی چەپی لەدەست داوە و چاوی ڕاستیشی مەترسی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا دیاکۆ ئاکووش ئاڵبڵاغی،، برینداربووی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان کە تەمەنی ٣٦ ساڵە و چاوی چەپی لەدەست داوە، دوای ئەوەی چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگ کراوە و گوشاری زۆری لەسەر بووە، ناچار بوو بۆ هەتاهەتایە ئێران بەجێ بهێڵێت.

ئەو هاووڵاتییە برینداربووە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەنگاو ڕایگەیاندووە: ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە گۆڕەپانی "مەنبەع"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و لە مەودای ٦٠ مەترییەوە لێم دراوە و چاوی چەپم بەسەختی بریندار بوو."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە گوللەی ساچمەیی تەقەی لێ کراوە و شووشەی چاویلکەکەی شکاوە و ساچمە بەر چاوی کەوتووە، هەروەها وتیشی: "ماوەی دوو ڕۆژ دوای برینداربوونم، لە ترسی ئەوەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکرێم، لە ماڵەوە خۆم شاردەوە و دواتر بەهۆی خراپیی تەندروستیی چاوم چوومە نەخۆشخانەی "نیکووکاران" لە شاری تەورێز. دکتۆرەکان پەردەی چاوی چەپیمیان دوورییەوە و ١٨ تەقەڵی لێ دا، دواتریش هیچ هیوایەکیان بە کرانەوەی بیناییم و ڕووناکیی چاوم نەما".

پاش دەستنیشانکردنی ئەو لاوە بریندارەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە، چەند جارێک بانگ و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە و دواجار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەناچار ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی بەجێ هێشت.

دیاکۆ ئاکووش ئاڵبڵاغی، کە بە هیوای گەیشتن بە ئاسایش و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی چاوەکانی کوردستانی بەجێ هێشتووە، داوای لە ناوەند و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کەسوکاری کوژراوەکان و دەستبەسەرکراوان و قوربانییانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بکەن.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net