دەستبەسەرکردن، لێدان و کوتانی بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە و ناچارکردنی بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی سوپای پاسداران

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکردن، لێدان و کوتانی بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە و ناچارکردنی بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی سوپای پاسداران

دەستبەسەرکردن، لێدان و کوتانی بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە و ناچارکردنی بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی سوپای پاسداران

10:14 – 14 February 2024

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بابەک محەممەدی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، دوای دەستبەسەرکران و لێدان و کوتان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، لە ژێر گوشاری ئەو ناوەندە ناچار بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی داسەپاو لە بەرانبەر کامێرا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و دراوەتە بەر لێدان و کوتان.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەو گۆرانیبێژە تۆماریان کردووە، ناوبراو ناچار کراوە کە لە بەرانبەر کامێرا لەو ناوەندە ئەمنییە "داوای لێبوردن" بکات.

بابەک محەممەدی، پێشتر لە ڕێوڕەسمێکدا گۆرانییەکی فۆلکلۆری خوێندبووەوە کە لە بەشێک لەو گۆرانییەدا سوپای پاسدارانی بە قوربانی کچێک کردبوو.

لەو ڤیدیۆ کە بە گوشاری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران تۆمارکراوە، ئاسەواری لێدان و کوتان لەسەر دەموچاو و جووڵەکانی بابەک محەممەدی دەبیندرێت.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net