دەستبەسەرکردنی ١۵٢ هاووڵاتی لە مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکردنی ١۵٢ هاووڵاتی لە مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

دەستبەسەرکردنی ١۵٢ هاووڵاتی لە مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

10:32 – 3 February 2024

هەنگاو: شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤، لانی کەم ١۵٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا دەستبەسەر کراون. لەو ماوەیەدا ٨١ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراوە و ئەمەش زۆرترین ئاماری دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردوو بووە.

بەپێی ئەم ئامارە، لانی کەم ٨١ هاووڵاتیی کورد، ٣٤ هاووڵاتیی تورک، ١٤ هاووڵاتیی بەلووچ، هەروەها ١٢ هاووڵاتیی ژن، ١ هاووڵاتیی منداڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.

زیاتر لە ۵٣٪ی دەستبەسەرکراوان لە هەموو ئێراندا هاووڵاتیی کورد بوون

بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم ٨١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دەکاتە ٥٣.٥٪ی کۆی گشتیی دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگە لە سەرانسەری ئێراندا.

هەروەها لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لانی کەم ٣٤ هاووڵاتیی تورک کە دەکاتە ٢٢.٥٪ و ١٤ هاووڵاتیی بەلووچ کە دەکاتە ٩٪ی کۆی گشتیی دەستبەسەرکراوانی سەرانسەری ئێران، دەستبەسەر کراون. هەروەها ٣ هاووڵاتیی عەرەب، ٣ هاووڵاتیی لوڕ، ٣ هاووڵاتیی گیلەک و ١ هاووڵاتیی تورکمان لەلایەن هێز و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکردنی پەیڕەوانی کەمینە ئایینییەکان

دەستبەسەرکردنی پەیڕەوانی کەمینە ئایینییەکان لە مانگی جەنیوەریدا وەک مانگەکانی پێشووتر لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بەردەوام بووە و لە ماوەی ئەو مانگەشدا لانی کەم ٢٠ چالاکی ئایینی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣ کەس لەو چالاکە ئایینییانەی دەستبەسەر کراون، پەیڕەوی ئایینی بەهایی بوون کە ١ کەسیان ژن و ٢ کەسیشیان پیاو بوون. هەروەها لە ماوەی ئەو مانگەدا لانی کەم هاووڵاتییەکی نوێ باوەڕی ئایینی مەسیحی (کەسێک کە تازە ئایینی گۆڕاوە) لە شاری دیزفوولی پارێزگای خووزستان و ١۶ چالاکی پەیڕەوی ئایینزای سوننە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکردنی ١٢ ژن و ١ منداڵ لە مانگی جەنیوەریدا

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ١٢ ژن لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون کە دەکاتە ٨٪ی کۆی گشتیی دەستبەسەرکراوان.

شایانی باسە کە مانگی ڕابردوو، لانی کەم ۶ ژنی هاووڵاتیی تورک لە شاری سەڵماس بەهۆی ئەوەی ناڕازیەتییان لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆمپانیایەکی خوێ لەسەر ژینگە دەربڕیوە، دەستبەسەر کراون.

هەروەها لەم ماوەیەدا لانی کەم منداڵێکی بەلووچ کە تەمەنی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بووە، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەندکرانی مامۆستایان، خوێندکاران، هونەرمەند، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ڕاگەیاندن

بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٨ خوێندکار لە شارەکانی یەزد، شیراز، دێولان، تەورێز، ڕەشت، تاران و فنووج و هەروەها ٢ مامۆستای زانکۆ لە شارەکانی دێولان و ڕەشت لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣ ڕۆژنامەنووس و چالاکی ڕاگەیاندن و هەروەها ۵ هونەرمەند و ئەکتەر لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی سەرجەم ئەو ١۵٢ کەسە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە و بەکارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net