پیرانشار؛ سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

Print Friendly, PDF & Email

پیرانشار؛ سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

پیرانشار؛ سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

20:25 – 2 January 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣
سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کە لەو شارە چاوی بریندار کراوە، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەکرا و بۆ بەندیخانە گواستراوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ۵ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سادق مەحموودنژاد، خەڵکی گوندی "جەران"ی سەر بە شاری پیرانشار، کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە.
سادق موحموودنژاد، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای پێنج ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو خۆپێشاندەرە بریندارە پێشتریش، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان" سزای ٣ مانگ بەندکردن و لێدانی ٣٠ قامچیی بەسەردا سەپێندرا کە ئەم سزایە دواتر گۆڕدرا بۆ پێ بژاردنی بڕی ٨ میلیۆن تمەنی ئێرانی.
سەرەڕای ئەوەیکە سادق موحموودنژاد، بە چەند قۆناغ لە نەخۆشخانەکانی خومەینیی ئورمیە، فارابیی تاران و ئیمام سەجادی ڕامسەر نەشتەرگەریی چاوی بۆ کراوە، بەڵام ٢٠٪ بینایی چاوی چەپی لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، لە ماڵەکەی خۆی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و ڕۆژی ٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە کە سادق مەحموودنژاد، شەوی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پیرانشار لە گۆڕەپانی "مامۆستای هەژار"ی ئەو شارە

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net