ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتنی سێ کەس بە پاساوی نامووس لە شاری مەریوان

Print Friendly, PDF & Email

ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتنی سێ کەس بە پاساوی نامووس لە شاری مەریوان

ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتنی سێ کەس بە پاساوی نامووس لە شاری مەریوان

21:42 – 28 November 2023

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵ پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە مەریوان، بە پاساوی نامووس و شەرەف ئاگری لە ماڵی هاوزاواکەی بەرداوە و بەو هۆیەشەوە هاوژینەکەی، خوشکی هاوژینەکەی و کوڕی خوشکی هاوژینەکەی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، کەریم خوشئەنگوشت خەڵکی گوندی" دەل" ماڵی ئاوەڵزاواکەی ئاگر داوە کە بووەتە هۆی سووتانی چەند کەس لە ئەندامانی دوو بنەماڵە.
بەپێی ئەو وردەکارییانەی کە بە تازەیی بە دەست هەنگاو گەیشتووە، لیمۆ خووڕا، تەمەن ٣٠ ساڵ و خوشکەکەی و خوشکەزاکەی بەناوەکانی شەهێن خووڕا تەمەن ٣٥ ساڵ و سەرۆک، منداڵی تەمەن ٩ ساڵ، لەو ئاگرکەوتنەوە تووشی سووتاندنی (٩٠%) بوون و بەهۆی سەختی برینەکانییانەوە بۆ نەخۆشخانەی تەورێز گواسترابوونەوە.
لە ئاکامدا لیمۆ و شەهێن خووڕا و هەروەها ئەو منداڵەی بە سەختی تووشی سووتان بووە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، دوای دوازدە ڕۆژ، بە هۆی سەختی برینەکانییانەوە گیانیان لە دەستدا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆیشتووەتە ماڵی ئاوەڵزاواکەی و بە ڕژاندنی بەنزین ماڵەکەی ئاگرداوە و چەند کەسی دیکەش کە تووشی سووتاندن بوون لە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە.
ئەو کارەی کەریم خوشئەنگوشت کە هەر لە کاتژمێرە سەرەتایییەکانی ئەو ڕووداوە بووەتە هۆی مردنی خۆشی، لە حاڵێکدا بووە کە بۆ ماوەیەکی درێژ پێش لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net