ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، باوکی میلاد زەهرەوەند بۆ بەندیخانەی کرماشان گواستراوە

Print Friendly, PDF & Email

ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، باوکی میلاد زەهرەوەند بۆ بەندیخانەی کرماشان گواستراوە

ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، باوکی میلاد زەهرەوەند بۆ بەندیخانەی کرماشان گواستراوە

22:07 – 11 December 2023

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، باوکی میلاد زەهرەوەند، لاوی ناڕازی کە بەشێوەی نهێنی سزای سێدارەکەی جێبەجێکرابوو، لەو دوایییانەدا بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە. ئەو باوکە دادخوازە ڕۆژی بەخاک سپاردنی کوڕەکەی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداڕانەوە لە شاری مەلایەر دەستبەسەرکرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو دوایییانەدا ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، یەک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە بەندیخانەی مەلایری پارێزگای هەمەدان بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە.
ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، هاوکات لەگەڵ ئەسپەردەکردنی تەرمی کوڕەکەی، هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەفسانە زەهروەند لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداڕانەوە دەستبەسەرکرا کە هاوژینەکەی دوای چەند کاتژمێر ئازادکرابوو.
بنەماڵەی دادخوازی میلاد زەهرەوەند، لە ماوەی ١٨ ڕۆژی تێپەڕبوو لە ڕۆژی لەسێدارەدانی کوڕەکەیان بە سەختی لە ژێر گوشاری ئیتلاعاتی سوپای پاسداڕان بوون و سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاگەیاندنێک لەسەر بارودۆخیاندا هەڕەشەیان لێکراوە.
پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا هاوکات لەگەل ئاماژەکردن بە دژایەتی لەگەڵ گواستنەوەی تەرمی میلاد زەهرەوەند بۆ زێدەکەی خۆی ڕایگەیاندووە کە: ئیتلاعاتی سوپای پاسداڕان تەرمی ئەو لاوەیان لە نێوان بەشی گیانلەدەستداوانی سی سال پێشتری گۆڕستانی باغی بەهەشتی هەمەدان بە خاک سپاردووە و دوای دابەزاندنی کامێرای کونتڕۆڵکردن، لەسەر گڵکۆی ناوبراو چیمەنتۆیان داڕژاندووە.
سزای لەسێدارەدانی میلاد زەهرەوەند، خۆپێشاندەری تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی مەلایر، بەرەبەیانیی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا. سزای سێدارەی ئەو لاوە خۆپێشاندەرە بەشێوەی نهێنی جێبەجێکرا. ناوبراو بە تۆمەتی "کوشتنی هێزێکی حکومەتی" بە ناوی عەلی نەزەری لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net