گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بە هۆی نەگواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان

Print Friendly, PDF & Email

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بە هۆی نەگواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بە هۆی نەگواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان

23:23 – 26 January 2024

هەنگاو؛ هەینی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سەردار ئەسغەری، بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز، بە هۆکاری نەخۆشی و نەگواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لە قەرەنتینەی ئەم بەندیخانەیە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٦ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سەردار ئەسغەری، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بەهۆی سەرپێچی کاربەدەستانی بەندیخانە و نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی سەقز، سەردار ئەسغەری شەوی ڕابردوو بە بەرپرسانی بەندیخانەی ڕاگەیاندووە کە تەندروستی باش نییە و دەبێت بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بگواسترێتەوە، بەڵام کاربەدەستانی بەندیخانە گرنگییان بە داواکاریەکەی نەداوە.

شایەنی باسە کە، ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی دزیکردن، دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز گواسترابۆوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم ٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لە دەستداوە کە پێنج لەم بەندکراوانە کورد بوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net