بەردەوامی دستبەسەربوون و ناڕوونی چارەنووسی لالە ساعەتی دوای مانگێک دەستبەسەرکران

Print Friendly, PDF & Email

بەردەوامی دستبەسەربوون و ناڕوونی چارەنووسی لالە ساعەتی دوای مانگێک دەستبەسەرکران

بەردەوامی دستبەسەربوون و ناڕوونی چارەنووسی لالە ساعەتی دوای مانگێک دەستبەسەرکران

13:24 – 17 March 2024

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

لالە ساعەتی، نوێ‌باوەڕی مەسیحی و دانیشتووی تاران، سەرەڕای تێپەڕکردنی مانگێک و سێ ڕۆژ لە ماوەی دەستبەسەربوونی و خولێکی درێژماوەی لێپرسینەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤیندا بەسەر دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لالە ساعەتی، هاووڵاتی نوێ‌ئایینی مەسیحی ماوەی ٣٤ ڕۆژی ڕابردووی بە دەستبەسەرکراوی و لەژێر لێپرسینەوەدا لە بەندیخانەی ئێڤین تێپەڕ کردووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لالە ساعەتی، لە حەفتەی دووهەمی مانگی ڕەشەممەوە دوای نزیک سێ حەفتە لێپرسینەوە لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین، ناسراو بە دەستبەسەرگری وەزارەتی ئیتلاعات، جارێکی دیکە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە گەڕێندراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ لالە ساعەتی، کە دوای ماوەیەک نیشتەجێ بوون لە مالیزیا بەرەو ئێران گەڕابووەوە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

لالە ساعەتی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواسترایەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net