دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

21:15 – 18 January 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی ناسر عەلیپوور، ڕێبوار کووهگەرد و ئارام سەبزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتایییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ناسر عەلیپوور، خەڵکی گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان و ڕێبوار کووهگەرد، دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران.

شەوی ڕابردووش، ئارام سەبزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژیدا بووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانیاندا گرتووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net