دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە

23:21 – 3 January 2024

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣
محەممەد ئەمینیفەر، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نەغەدە محەممەد ئەمینیفەر (جۆخۆر) یان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی "عەلیئاوا" بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و لەگەڵ سازکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن و بێڕێزیکردن بە ئەندامانی ئەو بنەماڵە، ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد ئەمینیفەر، دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئورمیە گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەسەر دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net