سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپا

Print Friendly, PDF & Email

سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپا

سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپا

22:47 – 3 January 2024

هەنگاو: چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای سەربازیی ئێرانەوە لەو شارە، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەنعان نەورۆزی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای سەربازیی ئێران لەو شارە، بە تۆمەتی "ئاشکراکردنی بەڵگەنامەی حکوومەتی"، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو سزایە کە لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٣دا بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی پێشووی دەستبەسەربوونەکەی، ۶مانگی جێبەجێ دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو لاوە کوردە لە بەشێکی دیکەی دۆسیەکەی، لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی "پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت" سزای ۳ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە سەنعان نەورۆزی، لە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٣ مانگ بەندکردن، دواجار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net