کۆبوونەوەی ساڵانەی” کۆمەڵەی ئابووری جیهانی”، بێتوانا لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەرچوون لە قەیران

Print Friendly, PDF & Email

پەنجا و سێهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی” کۆمەڵەی ئابووری جیهانی“، ناسراو بە” کۆبوونەوەی داووس” رۆژی ١٦ تا ٢٠ ی مانگی ژانویە( ٢٦ تا ٣٠ مانگی ڕێبەندان) لە سوئیس بەڕێوەچوو. ٢٧٠٠ نوێنەر بانگهێشت کران تا بە قەولی بەڕێوەبەرانی لە” دنیایەکی لێک هەڵوەشاو“دا و لە ڕێگای هاوکاریەوە بۆ بابەتە هەنووکەییەکانی دنیا، ڕێگا چارە بدۆزنەوە. ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە بەپێی سوننەت ڕاپۆرتی ڕیسکێکی ساڵانەیان بڵاو کردوە. ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم خالەکانی نووسراو لە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ ی سندوقی نێونەتەوەیی دراوی کە لە چەند حەوتوی ڕابردودا بڵاو کرابۆوە تەئید کردوە و لەویش واوەترچووە. ڕیسکە ئاماژە پێکراوەکان لەم ڕاپۆرتەدا بریتین لە:

سست بوونی بەرهەمهێنان، زیاتربوونی نیگەرانی سەبارەت بە وامی ٢٣٥ تریلیۆن دۆلاری، زیادبوونی نرخی کالا و پێداویستیەکانی بەڕێچوون، نائارامییە کۆمەڵایەتیەکان، سست بوونی هەوڵەکان بۆ باشتربوونی ژینگە، زیادبوونی بەردەوامی سودی بانکی. ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی بە کۆمەڵێک ڕیسکی زیاتری وەک زیادبوونی پەنابەرانیش کردوە و لەگەڵ ڕاپۆرتی سندوقی نێونەتەوەیی دراویش هاوڕایە کە قەیرانی ئابووری لە دوو ساڵی داهاتودا درێژەی دەبێت. نووسەرانی هەردوو سەنەدەکە ئاماژەیان بە ناکۆکیەکانی ناخی سیستمی سەرماداری کردوە کە شەڕی ئۆکڕاین و پەتای کوڕۆنایان وەک لێکەوتەکانی قەیرانەکە ناوبرد. ئەوان هروەها باسێکیان لە کەلێنی چینایەتی نەکرد. بەڵام بونگای خەیریەی ئاکسفام، لە ڕاپۆرتێکدا کە بە ڕەواڵی ساڵانی پێشو لە کۆبوونەوەکەدا بڵاوی دەکاتەوە، لەم بارەیەوە نووسی:” لە کاتی پەرەسەندنی پەتای کوڕۆناوە، یەک لەسەدی جەمعیەتی دنیا نزیکەی دوو لەسەر سێی سەروەتی دنیای بۆخۆی تەرخان کردوە. سەروەتی ئەم کەسانە ٢٦ تریلیۆن دۆلار زیادی کردوە لە حاڵێکدا کە دارایی پاکردەی ٩٩ لەسەدی جەمعیەت، تەنیا ١٦ تریلیۆن دۆلار زیاد بووە“. ڕاپۆرتەکەی ئاکسفام هەروەها نیشانی ئەدات کە ٩٥ شیرکەتی مادەی خۆراکی و وزە لە ساڵی ڕابردودا زیاتر لە دوو بەرابەر قازانجیان زیاد کردوە.

لە هەردوو ڕاپۆرتەکەدا بە شێوەی سەرپێی ئاماژە بە ڕیسکی نا ئارامی کۆمەڵایەتی کراوە. مەبەست لە نا ئارامی خەباتی ڕوو لە زیادبوونی کرێکاران، و یان ئاخێزێکی جەماوەری بەرینە کە لە گۆشە و کەناری دنیادا لە ئارادایە. تەنیا لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠٢٣ لە وڵاتانی ئوروپایی و ئاسیایی بە گشتی چەند ملیۆن کرێکار بۆ زیادکرانی حەقدەست، مانگرتن، خۆپیشاندان و کۆبوونەوەیان بەڕێوەبردوە. سەبارەت بە ئاخێزە جەماوەریەکان دەکرێ ئاماژە بە شۆڕشێکی ئازادیخوازانە لە ئێران، ئاخێزی جەماوەری لە پیرۆ و سریلانکا بکەین.

قەیرانی نیزامی سەرمایەداری وەها قوڵ بۆتەوە کە ئەو دامەزراوە ماڵی و تویژینەوانەی بۆرژوازی مەوجود جۆرێکیان بەرخورد بە هێندێک لایەنی لەژێر ناوی” رکود” دا کردوە کە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکە بشارنەوە.

بەڵام قەیرانی ساختاریی سیستمی سەرمایەداری تەنیا ئابووری نییە، بەڵکو سیاسیشە. لە ئامریکا کار گەیشتۆتە جێگایەک کە هەردوو حیزبی بۆرژوازی سەرەکی خستۆتە گیانی یەکتر. دۆناڵد تڕامپ هێندێک بەڵگەی تەبەقەبەندی ئاشکرا کردوە کە بۆتە مایەی شەرمەزاری باراک ئۆباما و حیزبی دیموکرات. کابینەی دیموکراتی جۆبایدەنیش بە نۆبەی خۆی لە ڕێگای دادگوستەریەوە مەئمورانی “ئێف بی ئای” نارد بۆ شوێنی حەوانەوەی بەرینی کەنار دەریای تڕامپ. ئەوان لەو شوێنە ٢٠ کارتۆنی شاملی ١١ کۆمەڵە لە پەروەندەی تەبەقەبەندی کراو، لەوانە چوار پەروەندەیان کە خاوەنی لاک و مۆری نهێنی بوون دۆزیەوە. ئەمجار نۆبە گەیشتە کۆماریخوازەکان. ئەوانیش کەڵکیان لە کەسانی سەربە خۆیان وەرگرت لە دادگوستەریدا و مەئموریان ڕەوانەی ماڵی جۆبایدەن کرد. لە ماڵی سەرۆک کۆماریشدا شەش سەندی تەبەقەبەندی دۆزرایەوە.

لە بریتانیاش قەیرانی سیاسی حیزبی دەسەڵاتداری توشی ناکۆکی کردوە. دەورانی پڕ لە ڕیسوایی سەرۆک وەزیری بۆریس جانسۆن دوای دەست لەکار کێشانەوەی لە مانگی جولای ٢٠٢٢ دا کۆتایی هات. جێگرەوەکەی واتە خانمی لیز تراسیش نەیتوانی لە ٤٤ رۆژ زیاتر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

پەنجاو سێهەمین کۆبونەوەی ساڵانەی” کۆمەڵەی ئابووری جیهانی“، هەروەک چاوەڕوان دەکرا، نەیتوانی ڕێگا چارەیەک بۆ قەیرانی ئالۆزی دنیای سەرمایەداری بدۆزێتەوە و تەنیا بە ناوبردنی موسیبەتەکان قەناعەتی کردوە. بەیانیەی کۆتایی کۆنفڕانسەکە بە ڕوونی دەریدەخات کە ئەم نیزامە خەریکە لە تاریکیدا بەشوێن ڕێگا چارەی دەرچوون لەم قەیرانەدا دەگرێت.

سەعید ئەمانی
0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net